نها نیوز - هەواڵەکان
بەمەبەستی کۆبوونەوە لە گەل حکومەتی عێراق ئەمشەو وەفدی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، کاتژمێر 11 ی ئەمشەو، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکدێن لە، د.ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و چەندین بەڕێوەبەری گشتی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەڕێدەکەون.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، سبەینێ کۆبونەوەکانی وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق دەستپێدەکات، بە ئومێدی ئەوەی پێش بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەدەست بهێنن.
ئەمڕۆ میدیای یەکێتی لەسەرچاوەیەکی وەزارتی دارایی بڵاویان کردەوە، هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی مانگەکانی دیکە ڕێکەوتوون، راشیانگەیاند، بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سبەی داهاتی نانەوتی بۆ موچەی مانگی شەش بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
هەر ئەمرۆسەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم راگەیاند، دوو وەفدی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت، گەیشتوونەتە بەغداد
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی یاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات،سەرەڕای ئەوەی لە کارنامەی کۆبوونەوەکە،پرسی مووچەی تێدانییە، بەڵام ئەگەری زۆرە ئەو پرسە بخرێتە پەراوێزی کۆبوونەوەکەوە.
ههرچهند لهعیراق دهستبهدابهشكردنی مووچهی مانگی ئاب كراوه، بهڵام مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان چاوهڕوانی وهرگرتنی مووچهی مانگی حوزهیرانیان دهكهن و تائێستاش هیچ وادهیهك بۆ وهرگرتنی مووچهكهیان دیاری نەکراوە.