لهئهمریكاوه هەڕەشەیەکی تۆقێنەر لە عێراق کرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئه‌ندامێکی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بانكی ڕافیده‌ینی سه‌ربه حكومه‌تی عێراقی تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ گروپی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی پشتیوانی دارایی ئه‌مریكای كرد بۆ عێراق.
جۆ ویلسۆن، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له پۆستێكدا له پلاتفۆڕمی "ئێكس" نوسیویه‌تی "بانكی ڕافیده‌ین كه سه‌ربه ده‌وڵه‌تی عێراقه مامه‌ڵه‌ی دارایی بۆ حوسییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، كه ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه، ئێمه ناوێكمان بۆ ئه‌م وڵاتانه هه‌یه، ئه‌ویش سپۆنسه‌ری ده‌وڵه‌تی تیرۆره".
وتوشیەتی "كارده‌كه‌ین بۆ بڕینی بودجه بۆ عێراق له‌ماوه‌ی یاسای داهاتوی تهرخانكردنهكاندا له بودجه‌ی ئه‌مریكادا".
ئەندامەکەی كۆنگرێس داوا له گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دەکات بانكی ڕافیده‌ین "سزا" بدات.
تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن بانكی رافده‌ین و حكومه‌تی عێراقه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا نه‌دراوه‌ته‌وه و به‌فه‌رمیش لێدوان و زانیاریه‌كانی پشتڕاست یاخود رهتنهكراونهتهوه.
|