ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی ریكلامی بۆ وێستگه‌یه‌كی به‌نزین ده‌كرد، ده‌ستگیركرا و به‌نزینخانه‌كه‌ش داخرا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قایمقامێتی قه‌زای ناوه‌ندی، تۆمه‌تباری ئافره‌ت به‌ناوی (س. د. م.)مان ده‌ستگیر كرد، به پێی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (6)ی ساڵی( 2008) خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌و تۆمه‌تباره هه‌ڵساوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ریكلامی بازرگانی بۆ وێستگه‌یه‌كی به‌نزین له شاری هه‌ولێر".
راشیگه‌یاندووه كه "گرته ڤیدیۆییه‌كه ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان و ڕای گشتی لێكهوتهوه، هه‌روه‌ها ڕێكاری یاسای به‌رامبه‌ر بهنزیخانهكهش گیرایه‌به‌ر و داخرا".
|