یەکێتی و پارتی کاتی دەست بەکارکردنی پەرلەمان ئاشکرا دەکەن
شاندی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌یلوولی داهاتوو، خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كار و چالاكیی ئاسایی و یاسایی‌ی خۆی بكات و هه‌نگاوه‌كانی تری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئابی 2025 له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ولێر، هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامییان به‌كۆبوونه‌وه‌كانیان دا.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه؛ "له‌ژێر رۆشناییی ئه‌و بنه‌ما و پرنسیپانه‌ی له دیدگای هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولادا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون له‌پێناو ڕێكخستنی كاری هاوبه‌ش بۆ قۆناغی داهاتووی حوكمڕانیی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌روه‌ها باس له هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه كرا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ئارادان، بۆ رێزگرتن له ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی هه‌ردوولا به جه‌ماوه‌ری خۆیان دابوو و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری له پێگه‌ی یاسایی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان؛ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌وڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌یلوولی داهاتوو، خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كار و چالاكیی ئاسایی و یاسایی‌ی خۆی بكات و هه‌نگاوه‌كانی تری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وام بن".
|