ئابوری

لەعێراقەوە گورزێکی گەورە لە نەوتی هەرێم دەدرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

پسپۆڕێكی ئابوری عێراق ئاماژە بە نەبوونی نەوت لە هەرێم دەکات و دەشڵێت؛ رێككەوتنی ئەم دواییەی بەغدا و هەولێر حەبی ڤالیۆم و دەرزی سڕكەڕی نوێیە بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت، بەوهۆیەوە پێویستە فیدراڵ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بگاتە رێككەوتن.

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" رایگەیاند "رێككەوتنی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و هەولێر، حەبی ڤالیۆم و دەرزی سڕكەڕی نوێیە بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت، چونكە بە بێ‌ دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان، ناكرێت هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن".

وتیشی "هەرێمی كوردستان بە فیعلی خاوەنی نەوت نییە، ئەوەی خاوەنی نەوتە كۆمپانیا بیانیەكانن، كە گرێبەستی هاوبەشی و بەشكردنی بەرهەمهێنانیان هەیە".

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا مەرسومی ئاشکراشیکردووە "ئەو كۆمپانیا بیانیانە پارەیان خەرجكردووە و وەبەرهێنانیان لەڕێی (57) گرێبەستەوە كردووە بۆ شوێنە پشكنراوەكان و كێڵگەكانی نەوت، ئەوان بەرهەمهێنان و تێچوو و هەناردەكردن دیاریدەكەن".

پسپۆڕە ئابووریەکە دەشڵێت "كاتێك بەرهەمهێنان دەگاتە ئەو قۆناغەی كە پێی دەوترێت بەرهەمهێنانی بازرگانی، ئەو كۆمپانیا بیانیانە (40%) بەهای داهاتەكان دەبەن لەوەی پێیدەوترێت تێچوی نەوت، لەگەڵ (20 بۆ 30) لەسەدی لە قازانجی نەوت".
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.