عێڕاق

عێراق لێدوانه‌كانی ئیسرائیل سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی لێداوانەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت " ئەو لێدوانە ئاشکرایە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبونی دەسەڵاتی داگیرکەر بۆ سیاسەتەکانی دەستدرێژی".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه14ی ئابی 2025‌ وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی لێدوانه‌كانی قەوارەی زایۆنی ده‌كه‌ین سەبارەت بە بەناو (دیدگای ئیسرائیلی گەورە)، کە بە ڕونی تەماحی فراوانخوازی ئەو قەوارەیە ئاشکرا دەکات و هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە پشتڕاست دەکاتەوە".

 ئەو لێدوانانە ئیستفزازییەکی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتان و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق پێیوایە ئەو لێدوانانە "ئیستفزازییەکی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتان و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکانە" داوای هەڵوێستێکی ڕون و پتەوی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو جۆرە سیاسەتانە.
ئەو لێدوانە ئاشکرایە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبونی دەسەڵاتی داگیرکەر بۆ سیاسەتەکانی دەستدرێژی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئەو لێدوانە ئاشکرایە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبونی دەسەڵاتی داگیرکەر بۆ سیاسەتەکانی دەستدرێژی و ئەنجامدانی تاوان دژی گەلی فەڵەستین".

ناتانیاهۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە تایمز ئۆف ئیسرائیل" باس لە "دیدگای ئیسرائیلی گەورە" دەكات كە هەریەكە لە "ئوردون و میسر و سوریا و تەواوی فەلەستین" دەگرێتەوە و دەشڵێت "ئەوە ئەركێكی مێژووییە و جێبەجێی دەكەین، بەڵكو ئەركێكی ئاینیشە" .
ئەم لێدوانە سەرانی عەرەبی تورە کرد و، هەریەكە لە پاشای ئوردون و میری قەتەر و سەرۆكی میسر وەڵامیان دایەوە.

2025-08-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.