عێڕاق

ڕێککەوتنەکەی تاران و بەغدا دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەی تاران و بەغدا بە توندی هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

نوسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکدا دەڵێت "لە سەردانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ عێراق، لێکتێگەیشتنی ئەمنی واژۆ کراون".

ئەوەش هاتووە "لێتێگەیشتنەکە لەوێنەی ڕێککەوتنەکەیە کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا پێشتر واژۆ کراوە سەبارەت بە 5 پارتی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ئەو لێکتێگەیشتنە دەمێکە هەیە و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە دراوە، تەنها واژۆکردنی مابوو".

بەوتەی ئەعرەجی بێت، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بەر لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کراوە، بۆیە لە سەردانی لاریجانی واژۆکرا.

 وتوشیەتی "ئەوەی کراوە یاداشتی لێکتێگەیشتنە نەوەک ڕێککەوتن".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕۆژی 11ـی ئابی 2025، بە سەردانێک گەیشتە عێراق، بەپێی میدیاکانی ئێرانیش، سەردانەکەی لاریجانی، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکانە بووە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی هەرێمیی، لەگەڵ ئەو خواستەی ئێران هەیەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و ڕێگریی لە هەڕەشەکانی سەر نێوان هەردوو وڵات.
2025-08-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.