تەندروستی

بە ئاسانترین شێوە پەستانی خوێنت دابەزێنە

نها نیوز – تەندروستی

پەستانی خوێن پێوەرێكە بۆ ڕاددەی هاتوچۆكردنی خوێن لەناو ملولەكانی خوێندا و ئەو كاتەی بڕی ڕەوانەكردنی خوێن لە لایەن دڵەوە كەمتر بێت لە ئاستی پێویست ئەوە پەستانی خوێن دادەبەزێت .

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەرووی تەندروستیەوە بە "بکوژە بێدەنگەکە" ناسراوە، هەربۆیە پێویستە هەمیشە ئاگاداری سیستمی خۆراکیت بیت، پشکنینی پێشوەخت ئەنجامبدەیت بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە تەندروستیت.

نیشانەكانی دابەزینی پەستانی خوێن :

 1-سەرگێژ خواردن 
2- تێكچوونی لێدانەكانی دڵ
3-دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە و سەرگێژ خواردن
4-تەڵخی بەرچاو 
5-ساردبوونەوەی جەستە 
6- كەمبوونەوەی هۆش و ئاگا 

13 ڕێگە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن:

 وێبسایتی "هێڵس ڵاین"ی تەندروستی ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەکی گرنگ و کاریگەر کردووە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی پەستانی خوێن،
1.  بەپێی پێویست چالاکی وەرزشی ئەنجام بدە.
2.  کێشت ڕیکبخە، و ڕێگە مەدە کێشی جەستەت زیاد ببێت.
3.  شەکر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە کەمبکەرەوە.
4.  پۆتاسیۆمی زیاتر، خوێ کەمتر: زیادکردنی ڕێژەی پۆتاسیۆم و کەمکردنەوەی خوێ یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، خواردنی خوێی زۆر دەتوانێت مەترسییەکان لەسەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد بکات، لەکاتێکدا کەمکردنەوەی خواردنی خوێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی. شارەزایان بە تەواوی نازانن بۆچی ئەمە ڕوودەدات، بەڵام ڕەنگە ڕاگرتنی ئاو و هەوکردن لە خوێنبەرەکاندا بەشداربێت. 
5.  کەمکردنەوەی خواردنە لە قوتوونراوەکان.
6.  وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
7.  زاڵبوون بەسەر فشاری دەروونی و دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی فشاری دەروونی زیاد دەکەن.     

 8.  ڕێکخستنەوەی خەو               

9.  سیر یان ئاوی سیر بخۆ: سیر بە یاریدەدەرێکی زۆر کاریگەر و باش دادەنرێت بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی.

10.  ئەو خواردنە تەندروستانە بخۆ کە ڕێژەی پرۆتین تیایاندا بەرزە.

11.  لە خواردنەوە کحولییەکان دووربکەوەرەوە.
12.  ئاگاداری ڕێژەی خواردنەوەی کافاین بە.
13.  بەپێی پێویست ئاو بخۆرەوە.

2025-08-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.