نها نیوز – تەندروستی
نەخۆشی قورحە، بریتیە لە دروستبوونی برین لەسەر پەردەی ناوەوەی ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ و گەدە، هەندێک جار بەشی کۆتایی سورێنچکیش دەگرێتەوە.
لە سەرەتادا نەخۆشییەکە بێزار کەرە، مەترسیدار نیە،نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی وەک سوتانەوەی بەشی سەرەوەی سکی دەکات، دڵی تێکدەچێت، ئەگەر هەیە بڕشێتەوە.
نەخۆشیەکە بەردەوام نیە، دێت و دەڕوات،جاری وا هەیە بۆ ماوەی هەفتەیەک نەخۆشەکە بەگیردەهێنێت، دوای مانگێک دوو مانگ جارێکی تر نەخۆش دووچاری هەمان نیشانەی بیزارکەر دەکاتەوە.
ئەگەر برینی پەردەی ناوەوەی دوانزەگرێ و گەدە زوو چارەسەر نەکرێت، یان ئەگەر نەخۆشەکە جگەرە بکێشیت، برینەکە سارێژ نابێت و گەورە و قوڵدەبێت،لە نەخۆشیەکی بێزارکەرەوە دەبێت بە نەخۆشییەکی مەترسیدار
نیشانەکانی :
قورحە زۆر نیشانەی هەیە بەڵام دیاریترینیان ئازارە، ئازارەکە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی ناوەڕاستی سک، دوای ژەمی خواردن ئازارەکە زیاددەکات(قورحەی گەدە) یان دوای برسیەتیەکی درێژ (قورحەی دوانزەگرێ). ئازارەکە زۆرجار سەخت و تیژە و خەو لە نەخۆشەکە تێک دەدات،هەندێ حاڵەتی قورحە جیا لە ئازاری سک، دڵەکزێ و تڕشەڵۆک و ڕشانەوە و ئازاری سنگ و خوێنبەربونی گەدەیان لەگەڵدا دەبێت.
هۆکارەکانی :
•قورحە هۆکاری زۆرە، بەڵام باوترین هۆکار بەکتریای گەدەیە( بەکتریای هێلیکۆباکتەر پایلۆری).
•دووەم باوترین هۆکاری قورحەی گەدە و دوانزەگرێ بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانە وەکو دەرمانە قورسەکانی ئازارشکێن(ڤۆلتارین و گروپەکەی)، حەبی ئەسپرین ، گروپی ستیرۆید.
•هۆکاری تر بۆ قورحە بریتیە لە جگەرەکێشان، مەی خواردنەوە، کافایین، بیبسی.
•دڵەڕاوکێ و سترێس و قەلەقی، سوتاوی سەخت، نەخۆشی سەخت و درێژخایەن، پاش نەشتەرگەری قورس •ڕێجیم کردنی سەخت و قورس •هەندێ نەخۆشی هۆرمۆنی، شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس، هۆکاری بۆماوەیی، ئەمانە هەمویان لەوانەیە ببنە هۆی قورحە.
چۆنیەتی دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە :
بۆ دەستنیشان کردنی بوون و هۆکاری قورحە هەندێ پشکنین پێویستە وەکو پشکنینی بەکتریای مەعیدە، پشکنینی خوێن، هەندێ پشکنینی هۆڕمۆنی،نازووری گەدە
چارەسەرکردنی :
بۆ چارەسەری قورحەی مەعیدە هەندێ دەرمانی تایبەت بەکاردێت، لەگەڵ دوورکەتنەوە لە هۆکاری حاڵەتەکە وەکو جگەرەکێشان و هەندێ دەرمان، وا باشە نەخۆشەکە هەندێ خواردن نەخوات کە ئازاری گەدە یان دڵەکزێی بۆ زیاددەکا وەکو خواردنی زۆر تیژ و توون، بیبەری تیژ،ترشیات، خواردنی سورەوەکراو، لەفە و خواردنی فاست فوود، بیبسی و خواردنەوە گازییەکانی تر، وە هەر خواردنێکی تر کە ناڕەحەتی بکات پێویستە خۆی لێ بەدووربگرێ.
لەهەندێ حاڵەتدا چارەسەر بە نازوور یان نەشتەرگەری پێویستە بۆ بنەبڕکردنی قورحە.
قورحەی مەعیدە (یان قورحەی دوانزەگرێ) یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی جیهان کە ڕۆژانە خەڵک بەهۆیەوە سەردانی نەخۆشخانە و بنکەتەندروستیەکان دەکات.
قورحە زۆر نیشانەی هەیە بەڵام دیاریترینیان ئازارە، ئازارەکە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی ناوەڕاستی سک، دوای ژەمی خواردن ئازارەکە زیاددەکا(قورحەی گەدە) یان دوای برسیەتیەکی درێژ (قورحەی دوانزەگرێ). ئازارەکە زۆرجار سەخت و تیژە و خەو لە نەخۆشەکە تێک دەدات.
هەروەهاتوێژینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە هەندێ حاڵەتی قورحە جیا لە ئازاری سک، دڵەکزێ و تڕشەڵۆک و ڕشانەوە و ئازاری سنگ و خوێنبەربونی گەدەیان لەگەڵدا دەبێت قورحە هۆکاری زۆرەبەڵام باوترین هۆکار بەکتریای گەدەیە( بەکتریای هێلیکۆباکتەر پایلۆری).
دوەم باوترین هۆکاری قورحەی گەدە و دوانزەگرێ بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانە وەکو دەرمانە قورسەکانی ئازارشکێن(ڤۆلتارین و گروپەکەی)، حەبی ئەسپرین و وارفارین، گروپی ستیرۆید هۆکاری تر بۆ قورحە بریتیە لە جگەرەکێشان، مەی خواردنەوە، کافایین، بیبسی.
دڵەڕاوکێ و سترێس و قەلەقی، سوتاوی سەخت، نەخۆشی سەخت و درێژخایەن، پاش نەشتەرگەری قورس، ڕێجیم کردنی سەخت و قورس، هەندێ نەخۆشی هۆرمۆنی، شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس، هۆکاری بۆماوەیی، ئەمانە هەمویان لەوانەیە ببنە هۆی قورحە بۆ دەستنیشان کردنی بوون و هۆکاری قورحە هەندێ پشکنین پێویستە وەکو پشکنینی بەکتریای مەعیدە، پشکنینی خوێن، هەندێ پشکنینی هۆڕمۆنی.
هەروەها نازووری گەدە بۆ هەندێ حاڵەتی ئازاری گەدە پێویستە ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەی هەبێت:کەم خوێنی، ڕشانەوەی بەردەوام، ڕەشبوونی پیسایی، کێش دابەزین، گران قووتدانی خواردن، پێشینەی شێرپەنجە لە خێزاندا بۆ چارەسەری قورحەی مەعیدە هەندێ دەرمانی تایبەت بەکاردێت، لەگەڵ دوورکەتنەوە لە هۆکاری حاڵەتەکە وەکو جگەرەکێشان و هەندێ دەرمان.
وا باشە نەخۆشەکە هەندێ خواردن نەخوات کە ئازاری گەدە یان دڵەکزێی بۆ زیاددەکا وەکو خواردنی زۆر تیژ و توون، بیبەری تیژ،ترشیات، خواردنی سورەوەکراو، لەفە و خواردنی فاست فوود، بیبسی و خواردنەوە گازییەکانی تر، وە هەر خواردنێکی تر کە ناڕەحەتی بکات پێویستە خۆی لێ بەدووربگرێ.
لەهەندێ حاڵەتدا چارەسەر بە نازوور یان نەشتەرگەری پێویستە بۆ بنەبڕکردنی قورحە.