تەندروستی

پێنج خوی ڕۆژانە سووتانی چه‌وری له‌ش که‌مدەکاتەوە

نهنایوز-تەندروستی

زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیه‌کی گرنگی به‌ سووتانی چه‌وری و میتابۆلیزمی له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هەڵسوکەوت و خوی ڕۆژانە هەیە کە لە کاتی ڕێجیم و کاتی ئاساییدا سوتانی چه‌وری و میتابۆلیزمی ناو له‌ش که‌مدەکەنەوە.

کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکدا باس لە گرنگترین ئەو هۆکارانە دەکات کە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش: 

خواردنی یەک ژەم لە ڕۆژێکدا: یان پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێجیمانەت بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بۆ ماوەت زیاتر لە هەفتەیەک.

نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەکان: خواردنی پڕۆتینەکان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە برسیەتی بکەیتەوە، ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەکەن، چونکە کاریگەری گەرمی خۆراکی (FTE)ی پڕۆتینەکان زۆر زیاترە لە کاربۆهیدرایت و چەوری.

که‌م خه‌وی و شه‌ونخوونی: تێک چوونی خەو و درەنگ نوستن و درەنگ  هەستان.

نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش.

وەرزشنەکردن و کەمی جوڵە و دانیشتن یان پاڵ کەوتنی زۆربەی کاتەکان کە دەبێتە کەمی ڕێژەی ماسولکەکان یان پۆکانەوەیان له  جەستەدا.

2025-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.