کوردستان

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی دەربارەی دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەک کۆبێتەوە کە لە دژی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

لە سکاڵاکەدا کە لە سەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە هاتووە، دانیشتنەکەی ڕۆژی 2ی 12ی 2024 کە دەبوو دەستەی سەرۆکایەتی تێدا هەڵبژێردرێت تەواو نەبووە، بۆیە داوا کراوە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە و ئەو ئیمتیازاتە داراییانەی کە پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان بسەندرێتەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پابەند بکرێت بە ئامادەکاری بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا.

لە سکاڵای دووەمیشدا کە لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی سەرۆکی هەرێم کراوە کە بووەتە ڕێگر لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.