پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
نهانیوز-هەوالەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە وجەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 12- 07- 2025 کەشی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەودای بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
سبەی یەکشەممە 13- 07- 2025 کەشی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی
|