جیهان

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهان، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 70 دۆلار و 36 سەنت بەرزبووەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بۆ 68 دۆلار و 45 سەنت بەرزبووەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رۆژی هەینی رایگەیاند، "بازاڕی نەوت تووندترە لەوەی کە پێشتر پێشبینییان بۆ کردبوو."
 
ئاژانسەکە دەڵێت، خواست بۆ بەرهەمە نەوتییەکان لە وەرزی پشوو و هاتووچۆی هاویندا بەرزبووەتەوە و خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەلایەن پاڵاوگەکانەوە زیادیکردووە.


2025-07-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.