هەمەڕەنگ

یەکێتیی زانایانی کوردستان بوکەڵەی لابووبوویان "حەرام" کرد

نها نیوز – هەواڵەکان

یەکێتیی زانایانی کوردستان کڕینی بووکەڵەی "لابووبوو" بەمەبەستی یانسیب و بەخت گرتنەوە "حەرام" کرد.

"لابووبوو" بووکەڵەیەکی دروستکراوی چینە، لەناو کیسێک یان پاکەتێکدایە، کۆمەڵێک رەنگی جۆراوجۆری هەیە و پێش ئەوەی پاکەتەکە هەڵبپچڕیت نازانیت چ رەنگێکە و هەندێک رەنگ بەمەبەستی شانس بەکاردەهێندرێن، بەشێکی زۆری خەڵکی بەتایبەتی کچان لە هەموو جیهانەوە بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە.

عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند "بووکەڵەی لابووبوو ئێستا بەشێوەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە و خەڵک دەیکڕن، لەبارەی حوکمەکەی مشتومڕێکی زۆر هەیە، بەپێی بەدواداچوون و سەرنجدانی ئێمە، بە باشی نازانین خەڵک بیکڕن لەبەر ئەوەی جۆرێک لە بەفیڕۆدانی ماڵی تێدایە".
 
ئاشکراشیکرد "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بە مەبەستی یانسیب و بەخت گرتنەوە ئەو بووکەڵەیە نەکڕن، چونکە حەرامە".
 
هاوکات ئەو بوکەڵەیە کارەکتەرێکی خەیاڵیی نێو فیلمی منداڵانە، وەکو کارەکتەرێک لە چەندین فیلمی ئەنیمەیشندا دەرکەوتووە، بەتایبەتی لە زنجیرەی (The Monsters).
 
2025-07-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.