راپۆرت

ئاگربەست یان ڕاگرتنی کاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل

نهانیوز- هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، دوای سێ ڕۆژ لە هێرشە ئاسمانییە قورسەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، زۆرێک لە چاودێران و شارەزایانی تووشی سەرسوڕمان کرد، ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە ڕاگەیاندنی لەناکاو بە هەنگاوە ئاساییەکانی ئاگربەستدا تێنەپەڕی؛ هەردوولا نە دانوستانیان کردبوو و نە گەیشتبووە ڕێککەوتن لەسەر هیچ پرسێک، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس گومانیان هەبێت لە بەردەوامیی ئەم بەناو ئاگربەستە.

بەڵام ئەم گومانانە لە ناو لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئێران  بە روونی رەنگی داوەتەوە، ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی  پەرلەمانی ئێران، بە ماڵپەڕی  دیدەبانی ڕاگەیاند، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە لە ئێستادا لە گەڵ ئاگربەستدا نین، بەڵکو لە وەستانێکی کاتی شەڕداین و جێبەجێکردنی پەیوەستە بە لایەنی بەرامبەرەوە .

ئەم  ئەندام پەرلەمانە کە پێشتر فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسداران بووە، هێرشی ئێرانی بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی قەتەر بە هۆکاری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ترامپ زانی و رایگەیاند، هەرچەندە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام بنکەکە کە ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکایە، بەهۆی هێرشی  ئەوانەوە، وێران بووە، هەر لەم ڕوانگەیەوە بوو کە  ترەمپ ئاگربەستی راگەیاند.

دەشڵێت "ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ خۆی دانی بەوەدا ناوە کە ئێران پێش هێرشەکە لە ڕێگەی قەتەرەوە ئەمریکییەکانی ئاگادار کردبووەوە کە بە نیازی هێرشکردنە سەر ئەم بنکەیەیە و لە ئەنجامدا بنکەکە نزیک بوو لە چۆڵبوون و بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، زیانێکی زۆری پێنەگەیشتووە".

ئیسماعیل کەوسەری لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە ئێمە ئامادەبووین، ئەگەر ئەمریکا هەڵەیەکی دیکە بکات، بنکەکانیان لەناوببەین و هێرشی چریان بکەینە سەر، بەڵام دەرئەنجامی راوێژە ناوخۆییەکان ئەوە بوو کە ئەگەر ئەوان هێرش نەکەن، ئێمە درێژە بە هێرشەکانمان نادەین، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بوو، ئێستا شەڕمان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

گێڕانەوەی "سی ئێن ئێن" سەبارەت بە شەوی ڕاگەیاندنی ئاگربەست

  سی ئێن ئێن بە جۆرێکی تر باس لە شەوی راگەیاندنی ئاگربەستە لە ناکاوەکەی ترەمپ دەکات، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەم بابەتە، تۆڕەکە لە زاری بەرپرسێکی قەتەرییەوە بە ناوی ئەلئەنساری دەڵێت، "ئێمە باسمان لە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشە (هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە قەتەر)دەکرد، کاتێک ئەمریکا پەیوەندی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەری دامەزراندنی ئاگربەست و کردنەوەی پەنجەرەیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکە هەیە".

تۆری هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لە زاری ئەلئەنساری دەگێرێتەوە و دەڵێت "محەمەد بن عەبدولعەزیز خەلیفە، سەرۆکی دانوستانکاری قەتەر لەگەڵ ئێرانییەکان قسەی کردووە، هاوکات محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس قسەی کردووە توانیمان زۆر بە خێرایی لە کۆتا خولەکدا بگەینە رێکەوتن".

هه مان سەرچاوه درێژه به قسەکانی دەدات و دەلیت، "ئه و شه وەهه موو بژارده کان له سه ڕ مێز بوون، دەمانتوانی یه کسه ڕ تۆڵه بکه ینه وه یان دوور بکه ینه وه و بڵێین ناچین قسه له گه ڵ وڵاتێک بکه ین که بە 19 مووشه ک هێرشمان بکاتە سەر، به ڵام هاوکات تێگه یشتین که ئه م چرکه ساته ده توانێت خاڵی ده ستپێک بێت بۆ ئاشتی له ناوچه که دا، هه ڕێمێک که دوو ساڵه ئارامی به خۆی نه بینیوه".


"ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕەکە"

 ماڵپەڕی دیدەبان لەم بارەیەوە لەگەڵ ئە فەدا حوسێن مالکی ندامێکی دیکەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران قسەی کردووەو ڕوونی کردووەتەوە کە ئەمە ئاگربەست نییە، بەڵکو "وەستانی شەڕە".

دەشڵێت "ئەم ڕاگرتنە بۆ خۆی بەشێکە لە قۆناغەکانی شەڕ و ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ئارادایە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا نییە و وەک فەرماندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە جەختیان لەسەر کردۆتەوە، هەرهەنگاوێکی دوژمن بە وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو دەبێتەوە".

هەروەها مالکی هێرشی ئێرانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە قەتەر بە هۆکاری ئاگربەست زانی و وتی " دوای ئەم هێرشە، ترەمپ فەرمانی بە ناتانیاهۆ کردووە کە شەڕەکە ڕابگرێت".

ئه مه له کاتێکدایه که له و دوو هێرشه دا که تا ئێستا ئێران بۆ سه ڕ بنکه کانی ئه مریکا له ناوچه که ئه نجامی داوه ، هیچ که س نه کوژراوه و زیانه کانی به که م هه ڵسه نگاندن کراوه .

سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەم بارودۆخەی ئێستادا، فەدا مالیکی  ئاماژە بەوە دەکات،  پەرلەمان، بەتایبەتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی، نایانەوێت درێژە بە دانوستانەکان بدەین، چونکە ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە لایەنی بەرامبەر نییە، دەشڵێت "بێگومان ئێمە هۆکارێکمان هەیە بۆ ئەمە کە هەم گەلی خۆمان و هەم هەموو جیهان قبوڵیان دەکات."

 مالکی لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت " لە کاتێکدا ئێمە لە دانوستانەکاندا بووین ،ڕژێمی زایۆنی بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکییەکان هێرشی کردە سەر ئێران و لە هەلومەرجێکی وادا چ پاساوێک هەیە بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان و چ گەرەنتییەک هەیە کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە؟".

شارەزایان : ئیسرائیل جارێکی تر هێرش دەکاتەوە

 لەم نێوەندەدا ڕادیۆی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی ئیبراهیم موتەقیی سەبارەت بە ئاگربەست قسەی کردووە،  ناوبراو لە بەرنامەکەدا دەڵێت، "تێڕوانینی من و هەموو ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدان بە تەواوی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لانی کەم ئیسرائیل بە پشتیوانی تاکتیکی و ئۆپەراسیۆنی و ئامرازیی ئەمریکا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەکاتەوە. دیسانەوە هەمان کردارە سەرسوڕهێنەرەکان هەنگاوی یەکەم دەبن، ئۆپەراسیۆنی وێرانکەریش هەنگاوی سێیەم دەبێت".

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.