بەغدا و هەرێم گەیشتوونەتە رێکەوتنی بەرایی ؛ ناوەرۆکی ئاشکرا دەکرێت
نهانیوز- هەواڵەکان
میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە کە هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی بەرایی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و پشکی بەکارهێنانی ناوخۆیی.
میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا بڵاویکردووەتەوە کە "هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی بەرایی لەبارەی رادەستکردن و هەناردەی نەوت و رادەستکردنی 50%ی داهات. بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیریی ئابووری لەسەر هەمان پرس بکرێت."
راشیگەیاندووە" ڕێککەوتنە بەراییەکە وایە رۆژانە هەرێمی کوردستان 280 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردەکردن رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکات و 120 هەزار بەرمیلی دیکەش لە نێوخۆدا بەکاربهێندرێت. لەبەرامبەردا بڕیارە تاوەکو کۆمپانیایەکی راوێژکاریی نرخی بەرهەمهێنانی هەر کێڵگەیەک دەخەمڵێنێت، کۆمپانیاکان بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلاریان پێ بدرێت، بەڵام رەزامەندیی کۆمپانیاکان لەسەر ئەو رێککەوتنە ماوە".
میدیای پارتی لەزاری سەرجاوەیەکی تر لە هەرێمەوە بڵاویکردووەتەوە کە " رێککەوتنەکە پەسندکردنی کۆتایی ماوە. ئەگەر کێشەی بۆ دروست نەبێت، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند دەکرێت".
.
|