وادەی خەرجکردنی مووچەی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ئاشکراکرا
نها نیوز- هەواڵەکان
کەناڵێکی عێراقی وادەی خەرجکردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "سبەی مووچەی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، کەناڵی (سۆمەریە نیوز)ی عێراقی ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی هەردوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی نزیکبوونەتەوە لەڕێککەوتن سەبارەت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و داهاتەکانی ناوخۆ، "سبەی مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ماوەی دوو رۆژە وەفدێکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە بەغدایە و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەست پێکردووە بۆ ڕێككەوتن لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی ناوخۆ، حکومەتی ناوەندیش لەبەرامبەردا مووچەی هەرێم دەنێرێت.
|