ئابوری

یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم بەغدا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

نها نیوز- هەواڵەکان

دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەشنەکردنی مووچە، بەرپرسێکی یەکێتی دۆخی خراپی هاوڵاتییانی هەرێم دەخاتەڕوو و باس لەوە دەکات، گرنگە هەرچی زووە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت  و مووچەی هاوڵاتییانی هەرێمیش زامن بکرێت، یەکێتیش لەگەڵ ڕێککەوتنی بنەڕەتییە لەگەڵ حکومەتی ناوەند و لەڕابردووش کاری بۆ ئەوە کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دۆخی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە خراپە، بۆیە یەکێتی پێی باشە حکومەتی هەرێم هەرچی زووە لەگەڵ حکومەتی عێراق بگاتە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی سەبارەت بە پرسی مووچە و مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم زامن بکرێت".

ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ئاماژە بەوەش دەکات: "لەگەڵ ئەوەی لەماوەی پێشوودا ڕێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ دابینکردنی مووچەی فەمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبینین تاوەکو ئێستا پرسی مووچە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە لەنێوان هەردوولا و ئەگەریش حکومەتی هەرێمیش ئاسانکاریی نەکات بۆ ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا، دۆخی هاوڵاتییانی هەرێم خراپتر دەبێت".

دەربارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە، زیاد جەبار وتیشی: "سیاسەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وابووە، کێشە و ململانێکانی هەرێم و بەغدا سەبارەت ڕادەستکردنی داهات و ناردنی مووچە بە بەکۆتا بێت و هاوڵاتییان لەو دڵەڕاوکێیەی هات و نەهاتی مووچە ڕزگار ببن و بۆ ئەوەش یەکێتیی لە بەغدا بەردەوام بەو ئاڕاستەیە کاری کردووە".

2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.