ئابوری

لە بەغداوە کاتی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکرا دەکرێت

نهانیوز- هەواڵەکان

ماڵپەرێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە  گفتوگۆكانی نێوان شاندەكانی هەرێم و عێراق لە هەولێر و بەغدا بەردەوامن و حكومەتی عێراق بڕیاریداوە مووچەی مانگی 5 ڕەوانە بكات، ئەوەش وەك نیازپاكی ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاویكردۆتەوە" حکومەتی عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، تەنانەت پێش ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەی نەوتەوە یەکلایی ببێتەوە".

ڕاشیگەیاندووە، شاندەکەی حکومەتی فیدڕاڵی بەڵێنیان داوە مانگانە مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرج بکرێت، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ دوابخرێت.

ئاشكراشی كردووە، مەرجی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆی ئەوەیە، كە ڕێککەوتن لەسەر نەوت بکرێت، هەروەها 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکرێت و مووچەش بەبانکی “تەوتین” بکرێت.

2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.