کارمەندانی ئەمریکا دەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان
نهانیوز-هەواڵەکان
بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دوای چۆڵکردنی لە ماوەی ڕابردوو، گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
ئاژانسی ‘ئەسۆشیەتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە، دوای چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای 13ی ئەم مانگەوە، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی کەنداو بەهۆی مەترسیی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، کارمەندەکانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەشێکی کارمەندان گەڕاونەتە سەر کارەکانیان، لەناویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
|