عێڕاق

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی پەسەند کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،پەسەند کرد کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە داواکارییەکەی کردبوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، پەسەند کرد کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە داواکارییەکەی کردبو. 

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوەتەوە دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بۆ شوێنی دادوەر جاسم عەبوود کاندید کراوە.

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن کە دەبێت سەرۆک کۆماری عێراق مەرسوومێکی کۆماری بۆ دانانی سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەربکات، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری داواکرییەکەی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کردوە

 
2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.