جیهان

هێرشێکی گەورە دژ بە نەتانیاهۆ دەستیپێکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی پیشووی ئیسرائیل داوای دەست لەکار کێشانەوەی بەپەلەی بنیامین ناتانیاهۆ دەکات، دەشڵێت" ناتانیاهۆ وڵاتەکەی دووچاری کارەسات کردووەتەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیران نەفتالی بینیت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند "20 ساڵە بنیامین ناتانیاهۆ وەک سەرۆک وەزیران لە دەسەڵاتدایە، کاتێکی زۆر زیاتری پێ دراوە، ئەوەش هیچ ڕاست نییە." 

وتیشی" ناتانیاهۆ بەرپرسیارەتی گەورەی کەوتووەتە سەر شان بەهۆی دابەشبوونی کۆمەڵگەی ئیسرائیل، بۆیە پێویستە بڕوا."

هاوکات یائیر لاپید ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن دەڵێت" نەتانیاهۆ چەندین دۆسیەی هەیە و پێویستە دەست لەکار بکێشێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین دۆسییەی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەرتیل خواردن  دژی نەتانیاهۆ کراوەتەوە و ئەگەر تاوانەکان بسەلمێندرێت نەتانیاهۆ دەبێت دوابەدوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ڕەوانەی زیندان بکرێت چونکە لە ئێستادا پارێزبەندی هەیە.

 
2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.