نوری مالیکی: عێراق بەدور و پارێزراو نابێت لە جەنگەکانی ناوچەکە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند"پێویستە پێداچوونەوەی خێرا بکرێت بە تەواوی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان تا دڵنیابن لەوەی لە ئاستێکدا بین سەروەری وڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان پارێزراوبێت".
نوری مالیکی، لە وتارێکدا بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەمەوە ڕایگەیاند" عێراق بەدوورو پارێزراونابێت لە جەنگەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكە، هەر بۆیە داوای کرد، پێداچوونەوەی خێرا بکرێت بە تەواوی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان تا دڵنیابن لەوەی لە ئاستێکدا بین سەروەری وڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان پارێزراوبێت."
نوری مالیکی، وتیشی" جەنگەکانی ئیسرائیل کە لە کەرتی غەززەوە بۆ لوبنان و پاشان سوریا و دواجار بۆ ئێران هات، عێراق بەدوورو پارێزراونابێت لێی."
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسان جەختی لە پێویستی بەهێزبوونی عێراق کردەوە هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێی وتیشی: پێویستە پێداچوونەوەیەکی خێرا بکرێت، كە هەموو دامەزراوە و دەزگا ئەمنییەکان و سەربازییەکان بگرێتەوە.
مالیکی بە گرنگی زانی عێراق دەوڵەتێکی بەهێز بێت، خاوەنی هەموو ئامرازەکانی بەرگری لە سەروەری و گەلەکەی و پیرۆزییەکانی بێت، نەک لە پێناو شەڕدا، وەک سەردەمی رژێمی بەعس، بەڵکو بۆ پاراستنی سەروەری و مافەکان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق.
|