وەزارەتی دارایی: فەرمانبەرانی گرێبەست دەتوانن داوای خانەنشینی بکەن
نهانیوز-هەواڵەکان
بەپێی ڕێنماییەکی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق خانەنشین دەکرێن.
بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای خانەنشینبوون بکەن، بڕیارەکەش زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی کوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە دۆسیە ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بکەن کە خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە، لەمەودوا 10% لە مووچەی ئەوانیش بۆ خانەنشینی دەبڕدرێت، قەرزی ساڵانی ڕابردووشیان لێ وەردەگیرێتەوە.
بەپێی رێنماییەکان پێویستە فەرمانبەرەکە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت بۆ خانەنشینی ئارەزوومەندانە، بۆ نموونە ئەگەر خانەنشینەکە خۆی داوای بکات، واتا هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی یەک مەرجە، ئەگەرنا حکومەت خۆی لە 60 ساڵی خانەنشینی دەکات.
|