نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دو هەفتەدا دابەزی
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمرۆ ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوتی بۆ 2.9% دابەزاندو گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی حوزەیرانی 2025نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ترسی پچڕانی دابینكردنی نه‌وتی له ناوچه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه‌مكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به 2.08 سه‌نت، واته 2.9%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته 69 دۆلار و 40 سه‌نت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر زیاتر له 4% دابه‌زی و گه‌یشته نزمترین ئاستی له دوای 11ی (حوزه‌یران/6)ی 2025ه‌وه.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوت تەکساس بە 66 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 2.74٪ دابەزیوە.
|