ئابوری

نرخی زێڕ بەهۆی گرژییەکان بەرز بووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە 22 ی حوزەیرانی 20258 نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە و بەمەش نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3 هەزار و 369 دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و 367 دۆلار بووە.

نا جێگیری نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان جێهێشت، لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەربنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و تیوەگلانی لەشەڕ دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری زیاتربخاتەسەر نرخەکان .

نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 767 هەزار دینارە.

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 704 هەزار دینارە.

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 671 هەزار دینارە.

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 574 هەزار دینارە.


2025-06-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.