نرخی نەوت و زێڕ بۆ جارێکی دیکە بەرزبووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نەوتی خاو و برێنت ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 77 دۆلار و هەر ئۆنسەی زێر گەیشتە سێ هەزار و 368 دۆلار
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلارە و بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 73 دۆلار و 84 سەنت بەرزبووەوە.
هەرچی نرخی زێڕیشە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 368 دۆلارە.
ئەوەش لە کاتێدایە بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بازارە داراییەکانی جیهان دۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕێنێت و بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە
|