ئابوری

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزترین ئاستێکی نوێی تۆمارکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزترین ئاستێکی نوێی تۆمارکرد بە ڕێژەی 2.8% بەرزبوەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی نەوت بۆ سێیەم هەفتەی لەسەریەک بەرەو بەرزبونەوە دەڕوات، نرخی نەوتی خاوی برێنت 2.15 دۆلار واتا بە ڕێژەی 2.8% بەرزبوەوە و گەیشتە 78.85 دۆلار.

نەوتی خاوی ئەمریکا ش 1.72 دۆلار بەرزبوەتەوە کە دەکاتە 2.3% و گەیشتوەتە 76.86.

جموجۆڵی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە ململانێی ئیسرائیل و ئێران دەچێتە هەشەتەمین ڕۆژی خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، هاوکات موشەکەکانی ئێران نەخۆشخانەیەکی شاری بێرشێبەی ئیسرائیلیان كرده‌ ئامانج.

ئێران سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە نێو وڵاتانی ئەندامی ئۆپێکدایە .

ڕۆژانە لەنێوان 18 بۆ 21 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمەکانی بە گەروی هورمزدا تێدەپەڕن، نیگەرانیش هەیە لەوەی کە هەڵکشانی شەڕەکە ببێتە هۆی داخستنی گەروەکە و پەکخستنی خستنەڕو.

 
2025-06-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.