نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار بەرزبووەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بێوێنەی تۆمار کردوبە رێژەی 4٪ بەرزبوەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025 ، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 19 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 76 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
تووندبوونەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەگەری داخستنی گەرووی هورموز لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئێران سێیەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتی نێو رێکخراوی ئۆپێکە و رۆژانە 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
|