نها نیوز – هەواڵەکان
عیراق داوا له‌ئێران ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق نه‌كاته ئامانج و له بەرامبه‌ریشدا ئێرانییه‌كان به‌ڵێنی ئه‌رێنی به عیراق ده‌دەن.
ئاژانسی فرانس پرێس ئەمرۆ شه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2025 له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی عیراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، عیراق به‌فەرمی داوای له ئێران كردووه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی نه‌كاته ئامانج، ئێرانییه‌كانیش به‌ڵێنی ئه‌رێنیان پێداوین.
ئه‌و به‌رپرسه دەشڵێت، "ئێران له داواكارییه‌كه‌ی عیراق تێده‌گات و نایانه‌وێت پریشكی جه‌نگ به‌ر عیراق بكه‌وێت".
ئه‌و داوایه‌ی عیراق دوای ئه‌وه‌دێت كه ئێران هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كردبوو بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ر‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است ده‌كاته ئامانج له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ر‌وودانی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی عیراق باسی له‌وه‌شكردوه: "هه‌موو لایه‌نه‌كانی عیراق هاوكاری حكومه‌تن بۆئه‌وه‌ی عیراق له ململانێكان دووربخرێته‌وه".
ئەم داوایەی عێراق لە کاتێکدایە ئەمرۆ شەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچەكە، کوبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجام دا‌و ڕایگەیاند، عێراق خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە دەکات.
رۆژی هەینی، ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" هێرشی بەرفراوانی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
لەبەرانبەریشدا ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە مووشەک و دڕۆن بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و بە پێی زانیارییەکان نزیکەی 78 بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە.