ئێران بە فەرمی کوژرانی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕاگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
.تەلەفزیۆنی ئێران، بەفەرمی هەواڵی کوژرانی عەلی شەمخانی راوێژکاری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی راگەیاند
دوێنێ هەینی، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شەمخانی بە سەختی برینداربوو و چەند جارێکیش دەنگۆی کوژرانی بڵاودەکرایەوە و دواتر رەتدەکرایەوە.
عەلی شەمخانی بە یەکێک لەو کەسایەتییانە دەژمێردرا کە رۆڵی دیاریان لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و دانوستانەکانی لەو بارەیەوە دەگێڕا.
|