نەتانیاهۆ هەڕەشەی نوێ و کەمەرشكێن لە تاران دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
بنیامین نەتانیاهۆ ئاماژە بەوە دەکات، کەلە چەند ڕۆژی داهاتوودا کارێک بە ئێران دەکەین بەراورد ناکرێت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا رایگەیاند "ئامانجى هێرشەکانمان لەناوبردنى پرۆگرامى ئەتۆمى و موشەکى بالیستیکى ئێرانە و رێگە نادەین ببێت بە خاوەنى چەکى ئەتۆمى".
نەتانیاهۆ ئاشکراشیکرد "فەرماندە باڵاکان و زانان ئەتۆمییەکانى ئێرانمان لەناوبرد و پلانەکانمان دژ بە ئێران درێژەى هەیە، ئەوەی کردوومانە بەراورد ناکرێت بەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو لە ئێران دەکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "ئێران 20 هەزار مووشەکی بالیستیی هەیە و زیانێکی زۆریان بە بەرنامەی ئەتۆمی و بالیستیی ئێران گەیاندووە".
"هێرشەکانمان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان چەند ساڵێک ئێران دەباتە دواوە". سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وای وت
|