نها نیوز – هەواڵەکان
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند،هاتا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت دانۆستان و گفتوگۆ بێمانایە.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەبارەت بە گەری شەشەمی دانوستانه‌كان كه بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، وتی "ئاشکرایە کە لە دۆخێکی وەهادا و تاوەکو دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی ئێران رانەگیرێن، بەشداریکردن لە دیالۆگ لەگەڵ لایەنێک کە گەورەترین پشتیوان و هاودەستی لایەنی دەستدرێژیکارە، بێ‌مانا دەبێت".
هاوکات عه‌باس عێڕاقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئەمرۆ شەممە له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان نایاساییه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت لێپرسینه‌وه له ئیسرائیل بكات و داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر خاكه‌كانمان بگرنه‌به‌ر.
عێڕاقچی ڕاشیگه‌یاند، به‌رده‌وامی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ناڕه‌وایه له كاتێكدا هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامن، وتیشی "هیچ پاساوێک بۆ درێژەدان بە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکادا نییە".
بڕیاربوو سبەی یەکشەممە، خولی شەشەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عەممان بەڕێوەبچێت.
رۆژی هەینی، ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" چەندین هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
لەبەرانبەریشدا ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە مووشەک و دڕۆن بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و بە پێی زانیارییەکان نزیکەی 78 بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە.