میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسداران: لە ڕۆژانی داهاتوو بازنەی جەنگ فراوانتر دەبێت
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیایەکی نزیك لە سوپای پاسدران بڵاویکردەوە" كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێران له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئاشکرای کرد""شه‌ڕه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ستی پێكرد له ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو خاكه داگیركراوه‌كانی ئه‌م قه‌واره و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
ده‌شڵێت: "ده‌ستدرێژكاران ده‌بنه ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رفراوانی ئێران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد كه "فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه سنووردار نابێت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سنووردارانه‌ی كه شه‌وی رابردوو ڕوویانداوه، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌م ڕێوشوێنانه له ڕاده‌به‌ده‌ر ئازاربه‌خش ده‌بن و ده‌ستدرێژكاران به‌ته‌واوی په‌شیمان ده‌بنه‌وه".
|