گرژییەکانی ناوچەکە نرخی زێڕی بەرزکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک کە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 74 دۆلار.
ئەمرۆ شەممە 14ی حوزەیران نرخی نەوت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە بۆ سەر یەکتری ڕووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کردووە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتووەتە سەرو 74 دۆلار.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 22 سەنتە، کە پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوەکانی ئێران بەرانبەر ئیسرائیل، لە خوار 70 دۆلارەوە بوو، هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس، بە 72 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نرخی زێڕیشە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 432 دۆلارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە هۆی ئاڵۆزی ناوچەکە و لە ئەگەری پەرەوسەندنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچار بەرزبێتەوە.
|