ئاکپارتی دەنگەکانی لە چوار پارێزگا لەدەست داوە
بەپێی ڕاپرسییەک، ئاکپارتیی دەنگەکانی لە چوار ناوچەی تورکیا بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆن لەدەست داوە، پاڵپشتیی نەکردنی بەشێکی زۆری ئەو پارتانەش لە پڕۆسەی ئاشتی، وای لە دەسەڵاتداران کردوە، نەتوانن ڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ پڕۆسەکە بکەن...
بەپێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی ئۆ ئاڕ سی تورکی، کە لە چەند پارێزگایەکی تورکیا ئەنجامدراوە، ئاکپارتیی حیزبی دەسەڵاتداری تورکیا، دەنگەکانی لە 4 پارێزگای کە لە هەڵبژاردنی 14ی ئایاری 2023 بەدەستی هێنابون، بۆ هەڵبژاردنی داهاتو، بەرامبەر بە پاتی گەلی کۆماری- جەهەپە دەدۆڕێنێت.
سەرەڕای پاڵپشتییەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، پارتەکانی دەسەڵات ئامادە نین بۆ ئەنجامە چاوەڕوان نەکراوەکانی هەڵبژاردنیی داهاتوو و بەپێی ئەو ڕاپرسیانەش کە لە ماوەی ڕابردودا ئەنجامدراون، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن، لە بەشێکی بەرچاوی ناوچەکانی تورکیا، لە پێش پارتەکانی دەسەڵاتەوەن...
ئەمەش کاریگەریی بەرچاوی هەبوە لەسەر بانگەشەکردن بۆ پڕۆسەی ئاشتیی چونکە بەشێکی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دژی پڕۆسەکەن، بۆیە بەرپرسانی پارتە دەسەڵاتدارەکان نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، پاڵپشتیی لە پڕۆسەکە بکەن...
|