هەمەڕەنگ

​ تەتەلوو داوای پێداچوونەوەی بەسزای لەسێدارەدانەکەی کردووە

نها نیوز – هەواڵەکان

تەتەلوو دوای ئەوەی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو بڕیاری داوە تۆبە بکات و داوای کردووە دادگای باڵای ئێران بە حوکمەکەی دا بچێتەوە.

ئەمرۆ شەممە 17ی ئایاری 2025  ئەسغەر جەهانگیری، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ئەمیرتەتەلوو لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە داوای کردووە کە تۆبە دەکات وبە ئامانجی لێخۆشبوون داوای پێداچوونەوەی کردووە .

بە وتەی دادگای ئێران، تەتەلوو تۆمەتبارکراوە بە پەرەدان بە گەندەڵی لەنێو کۆمەڵگەدا وهاندانی گەنجان بۆ ئەو کارانە، فریودانی کچانی گەنج، ئەنجامدانی چەندین هەڵمەت دژ بە سیستمی وڵاتەکە، قومارکردن و چەندین تۆمەتی دیکە.

جیی ئاماژەیە، تەتەلوو، گۆرانیبێژی فارس لەساڵانی ڕابردوودا ئێرانی بەجیهیشت و لە تورکیا نیشتەجێ بوو، دواتر لەسەر داوای ئێران لەساڵی 2023 پۆلیسی تورکیا دەستگیری کرد و گەڕاندییەوە بۆ ئێران.

ئەمیر حسێن مەقسودلوو، ناسراو بە ئەمیر تەتەلوو یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژ، راپەر و نووسەری گۆرانییەکانی ئێران لەلایەن دادگای تاوانەکانی پارێزگای تارانەوە بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دوای تانەدان، دادگای باڵا ئەو حوکمەی هەڵوەشاندەوە و ڕەوانەی لقێکی دیکەی دادگای تاوانەکانی کرد، لەو پێداچوونەوەیەدا دادگا ئەمجارە سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو گۆرانیبێژەدا دەرکرد.

 
2025-05-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.