بزانە ئەو قەڵەمەی پێشکەشی ترەمپ کرا نرخەکەی چەند بووە؟
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وێستگەی دووەمی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، سەردانی قەتەری کرد و لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر پێشوازییەکی گەرمی لێکراو لە میانەی سەردانەکەی دا چەندین رێکەوتنی گرنگی بازرگانی بە بەهای ملیارەها دۆلار ئیمزا کرد.
هەر لە سەردانەکە دا تەمیم بن حەمەد میری قەتەر، قەڵەمێکی گرانبەهای پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، جۆرو تایبەتمەندیی قەڵەمەکە بۆوە جێی سەرەنجی میدیاکان .
بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەو قەڵەمە بە تایبەت دروستکراوە و مارکەی " مۆنت بلانک"ە، نرخەکەی نزیکەی هەزار و 10 دۆلارە، کە بە یەکێک لە داهێنانە سەرنجڕاکێشەکانی مۆنت بلانک دادەنرێت، چونکە ئاوێتەیەکە لە دیزاینی کلاسیکی و نوێکاری، هەروەها بە کوالێتییەکی بەرز دروستکراوە، نرخی قەڵەمەکانی کۆمپانیاکە لە نێوان 470 بۆ زیاتر لەهەزار دۆلاردایە، کە بەپێی تایبەتمەندییەکانی نرخەکەی دەگۆڕێت.
بەربڵاوترین جۆری قەڵەمی مۆنت بلانک جۆری "149"یە کە نرخەکەی بەپێی تایبەتمەندییەکانی دەگۆڕێت، بۆنموونە ئەگەر بە ئاڵتون روپۆش کرابێت، ئەوا نرخەکەی نزیکەی هەزار و 50 دۆلارە.
کۆمپانیای مۆنت بلانک لە ساڵی 1906 لە ئەڵمانیا دامەزرێنراوە،ببەهۆی رێککەوتنەکانی و کوالێتی بەرهەمەکانیەوە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگی زۆری بەدەستهێناوە.
|