کوردستان

نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنج بڵاوکراییەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند" هەفتەی داهاتوو میزان موراجەعە و داهاتی فیدڕاڵی دەنێردریت بۆ بەغدا".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایار رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمیرکاری سەرجەم وەزارەتەکان  میزان مراجەعەی مانگی چوار ئامادە دەکات و لەگەڵ داهاتی فیدڕاڵی دەینێرێت بۆ بەغدا".

ئاماژەی بەوەشدا" جگە لەوانە وەزارەتی دارایی دوای ناردنی میزان موراجەعە و نیوەی داهاتی فیدڕاڵی ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ئامادە دەکات و رەوانەی بەغدای دەکات بۆئەوەی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەبێت بۆ نەناردنی مووچەی مانگی پێنج لە وادەی خۆیدا".

باسی لەوەشکرد" بەغداد تێبینی لەسەر مووچەی مانگی چوار نەبووە و هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، وە پێویستە بەغدا بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستیپێکردوە و تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.