عێڕاق

فواد حسێن ئامانجی لوتکەی عەرەبی ئاشکرا کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئامانجی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ئاشکراکرد و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەر بڕیارێک لەبارەی ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە هەرێمییەکان دوپات کردەوە...

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند" ئامانجی لوتکەی عەرەبی کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا لە بەغداد بەڕێوە دەچێت، ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە و بڕیاردانی دروستە لە بەرژەوەندی کۆدەنگیی وڵاتانی عەرەبی".

جەختیشی کردوەتەوە لەوەی، عێراق پاڵپشتیی هەر بڕیارێکی وڵاتە عەرەبییەکان دەبێت لە لوتکەکەدا لەبارەی ڕێگەگرتن لە خاوەنداریی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتان.

ئاماژەی بەوەش کردوە، پرسی غەززە، لە پێشینەی گفتوگۆکان لوتکەکە دەبێت و لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا و دیمەشقیش وتویەتی: پەیوەندییەکانیان ئاسایین و ئاسایشی سوریا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە عێراقەوە هەیە و بڕیاریشە وەزیری دەرەوەی سوریا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە لوتکەی عەرەبی بکات.
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.