جیهان

ترەمپ: دەمەوێت غەزە ببێتە موڵکی ئەمریکا

نهنایوز- هەواڵەکان
 
سەرلەنوێ سەرۆکی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ خاوەندارێتی کەرتی غەززە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند دەیکاتە ناوچەی ئازادی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر ڕایگەیاند" دەیەوێت ئەمریکا ببێتە خاوەنی غەززە و بیکاتە ناوچەی ئازادی".

ترەمپ وتی" بیرۆکەی زۆر باشم هەیە بۆ غەزە، ئەویش ئەوەیە کە بیکەم بە ناوچەی ئازادی، شانازی دەکەم ئەگەر ئەمریکا خاوەندارێتی بکات و بیبات و بیکاتە ناوچەی ئازادی".

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە چڕتر بووەتەوە و ڕووبەرێکی بەرفراوانیشی بەیەکجاری کاول بووە.

ترەمپ چەندین جار بیرۆکەی ڕاگواستنی دانیشتوانی غەزە و گۆڕینی ئەو خاکە بۆ هاوینەهەواری گەشتیاری خستەڕوو، بەڵام پێشنیارەکەی بە ڕەتکردنەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی وەڵام درایەوە.
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.