کەش وهەوای سبەینێ هەینی راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمرۆ تاوەباران و بروسکەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ڕۆژی هەینیش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە،15ی ئایاری 2025 ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بەردەوامی ناجیگیری کەش بەهۆی بارینی تاوەباران و بروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
کەشناسی ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما 3-6 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما 3-4 پلە بەرزدەبێتەوە.
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی
|