ئابوری

نرخی زێڕ داڕما؛ گەیشتە کەمترین ئاستی یەک مانگی رابردوو

نها نیوز - هەواڵەکان

دوو رۆژە نرخی زێڕبە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین كردووە و هاتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە یەك مانگدا.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025 نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 159 دۆلار دابەزی و لە ئێستادا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 641 هەزار دیناری عێراقییە.

 دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا هاوكاتە لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییە سیاسییانەی جیهان بەخۆیانەوە دەبینێت، دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە لایەك و روسیا و ئۆكرانیا لەلایەكی تر، سەردانەكەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنجام دانی چەندین گرێبەستی ئابووری گەورە بەشێكن لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی زێڕ.

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.