مەسعود بارزانی پێکهێنانی کابیەنەی دەیەم بە پەنجا بە پەنجای ئاشکراکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
جگە لەوەی سەرۆکی پارتی پێیوایە کەلە ناردنی مووچە بەغدا "غەدر" لەهەرێم دەکات، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمیشەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی مەراسیمێکی حزبەکەیەدا وتی "قبوڵی ناکەین ئیتر مووچە وەکو مانگەکانی دیکە لێبکەن. ئەو رەفتارانەی بەغداد دەیکات بە ئیهانەی دەزانم بۆ خەڵکی کوردستان. خۆ ئێمە سواڵکار نین لەبەردەم بەغدا ئەو بڵێ واژوکرا و ئەم بڵێ واژو نەکرا".
وێڕای ئەوەی کە مەترسیی گەورە هەریە لەسەر خاکی کوردستان، بەوتەی بارزانی "شەڕی نەمانی بیروباوەڕ وبڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەرمان لەگەڵ دا دەکرێت".
وتیشی "هەر لایەنێک بیەوێت لە عێراق بەزۆر خۆی بسەپێنێت خێر لە خۆی نابینێت".
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتیش، سەرۆکی پارتی دەڵێت "حکومەتی داهاتو لەگەڵ یەکێتی پەنجا بە پەنجا نابێت، مەگەر یەک حکومەت و یەک پەرلەمان و یەک پێشمەرگە هەبێت".
دەشڵێت "هەوڵدەدرا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکان دابەش بکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە غەدرێکی گەورە لە پێکهاتەکان کرا و کورسییەکانیان لەدەستداوە.
|