نها نیوز – هەواڵەکان
ئەرکی سەرەکی سییەکان بریتیە لە گەیاندنی ئۆکسجین بە هەموو خانەیەکی لەش، هەروەها ڕزگاربوون لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆیە گرنگە کە ئاگاداری تەندروستی سیەکانمان بین و بیپارێزین.
٧ ئامۆژگاری بۆ پاراستنی تەندروستی سیەکانت:
1- مەشقکردنی هەناسەدانی قووڵ.
2- خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی ئاوی پێویست یارمەتی پاراستنی ناوپۆشی پەردەی لاستیکیی سییەکان دەدات، ئەمەش یارمەتی سییەکان دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە کارایی پێویست.
3- خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەوکردن، وەک توشبوون بە هەڵامەت یان هەر جۆرە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان
4- پشکنینی وەرزی: بۆ ئەوەی تەندروستیت بپارێزیت، پێویستە پشکنینی وەرزی بکەیت، چونکە ئەم ڕێکارە یارمەتیت دەدات بۆ خۆپاراستن لە زۆرێک لە نەخۆشیەکان بەتایبەتی نەخۆشییەکانی سییەکان.
5- وەرزش کردن
گەنج بیت یان بەساڵاچوو پێویستە وەرزش بکەیت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕاهێنانی چالاکیی جەستەیی یارمەتیت دەدات کە سییەکان بە تەندروستی بپارێزیت.
6- کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە هەوای پیس
کوالێتی هەوا دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی سییەکان هەبێت، وەک بەرکەوتنی بەردەوام بە غازی ئۆتۆمبێل، دوکەڵی جگەرە ، مادەی کیمیایی و هۆکارەکانی تری پیسبوون ، بۆیە هەوڵبدە تا دەتوانیت دوور بکەویتەوە لەو شوێنانەی کە ئاستی پیسبوونی هەوایان زۆرە.
7- وازهێنان لە جگەرەکێشان
جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشی درێژخایەنی سییەکانە. دوکەڵی جگەرە ڕێڕەوی هەوا تەسک دەکاتەوە و هەناسەدان قورس دەکات. بۆیە ئەگەر جگەرەکێشیت، پێویستە واز لە جگەرەکێشان بهێنیت