عێڕاق

سودانی گورزێکی گەورە لە ئیسرائیل دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

لەبەر تاوانە گەورەکەی ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستین، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێت "بەغدا بیر لە هیچ پڕۆژەیەكی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ناكاتەوە".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا عێراق لە ئێستادا بیر لە هیچ پڕۆژەیەكی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەكاتەوە؟  لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "سكای نیوزی عەرەبی"، دەڵێت "بێگومان نەخێر، ئەوەش بەحوكمی هەڵوێستی مەبدەئیمان لەسەر قەوارەی ئیسرائیلی و تاوانەكانی لەدژی گەلی فەڵەستین، هەروەها بە حوكمی دەستوری عێراق و یاسا كە بوونی هەر پەیوەندییەك یاخود هەر دانپێدانانێك بەو قەوارەیەدا بە تاوان دەزانێت".

بەوتەی سودانی بێت، نابێت چەك لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق بوونی هەبێت و هەروەها دەشڵێت "بوونی چەك لە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەت یەكێكە لەو كێشانەی رووبەڕووی دەوڵەتی عێراقی بووەتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخە ناسروشتییەی كە لە دوو دەیەی رابردوودا پێیدا تێپەڕیوین كە رووبەڕووبوونەوەیەكی توند هەبووە لەگەڵ تیرۆر. بەچەندین شێوە رووبەڕووی تیرۆر بوینەتەوە، لەسەر ئاستی دامەزراوەكان، لەسەر ئاستی كەسی و لەسەر ئاستی گروپ".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا ئەوان بنەمایەكیان جێگیركردووە كە ئەویش "پاراستن و رێزگرتنە لە شكۆی دەوڵەت لەڕێگەی كۆنترۆڵكردنی چەك لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەكانەوە".

"نەخشەڕێگایەكیشمان هەیە بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سیاسی و ئەمنی بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك و پشتیوانیكردنی دەزگا ئەمنییەكان". محەمەد شیاع سودانی وا دەڵێ
 
2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.