هۆکاری سەردانی نەکردنی ترەمپ لە ئیسرائیل ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد ڕێککنەکەوتنی ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەست هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی ترەمپ سەردانی تەلئەبیب یا خود قودس نەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایار کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە" بەرپرسانی ئیسرائیل دەیانەوێت لە سەردانی نەکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ قودس یان تەلئەبیب بکۆڵنەوە، بۆئەمەش داوایان لە ترەمپ کردووە سەردان بکات، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە بچێتە ئەو دوو ناوچەیە تەنها کاتێک دەچێت کە ئاگربەست ڕووبدات" .
تۆڕە ئەمریکییەکە دەڵێت" بەرپرسانی ئیسرائیل هەوڵیان دا ترەمپ سەردانی قودس یان تەلئەبیب بکات، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بە ئاشکرا هۆکاری سەردانینەکردنی بۆ ئەو ناوجەیە خستۆتەڕوو و پێی ڕاگەیاندون مەگەر ئاگربەستێک یان دەستکەوتێکی سیاسی هەبێت ڕوون بێت ئەوجا دەچیتە ئەوێ، ئەمەش وایکرد ئیسرائیل لە بەرنامەی گەشتەکەی دووربخاتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی رابردووەوە گەشتێکی سێ رۆژەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەستپێکردوە کە سەرەتا سەردانی سعودییەی کرد و ئەمڕۆ گەیشتە قەتەر و سبەینێ سەردانی ئیمارات دەکات.
|