کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ توێژێکی فراوانی هەرێم راگەیێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای کرد"سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی چوار وەردەگرن".

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند" هەفتەی داهاتوو سێشەممە و چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 4ی 2025 دابەشدەکرێت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان".

وتیشی"پارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ دەبێت، بەڵام هاوشێوەی سەرجەم فەرمانبەرانی پەروەردە مووچە وەردەگرن".

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی رابردوو خشتەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم راگەیێندراو بەو پێیەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە سبەینێ پێنجشەممە دابەش دەکرێت.

 
2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.