جیهان

"ترەمپ پێنج داواكاری لە شەرع كردووە"

نهانیوز-هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمريکا و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووريا بۆ قۆناغى راگوزەر، لە پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی کەنداو و ئەمريکا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-05-2025، لە سعوودییە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە کۆ بووەوە. هاوکات ئاژانسی فەرمی تورکیا ڕایگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەشێوازی ئۆنڵاین بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردووە.

پێش کۆبوونەوەى لوتکەی کەنداو _ ئەمریکا لە سعودیە، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونى محەمەد بن سەلمان کۆبوونەوە و بەگوێرەى میدیاى فەرمیی تورکیاش، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداریی کۆبوونەوەکەى کردووە.

لەبارەى کۆبوونەوەکەوە کۆشکی سپی رايگەياندووە، لەميانی کۆبوونەوەکەدا دۆناڵد ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کردووە، بەشداربێت لە رێککەوتنی ئيبراهيمی بۆ ئاسايیکردنەوەی پەيوەندييەکان لەگەڵ ئيسرائيل.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆناڵد ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کردووە تیرۆریستە فەڵەستییەکانی نێوخۆیی سووریا، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە حەماس، جیهادی ئیسلامی و جەبهەی شەعبین و دژایەتیی ئیسرائیل دەکەن، لە وڵاتەکەی دەریان بکات.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی، ترەمپ داواشی لە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کردووە، هاوکاریی ئەمەریکا بکات لە شەڕی دژی داعش، هەروەها بەرپرسیارێتیی چاودێریی زیندانەکانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەستۆ بگرێت کە دەیان هەزار چەکدار و خێزانی داعشیان تێدایە.
 
2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.