کوردستان

12هاولاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانت نەخۆشخانەیان کردووە

نهانیوز-هەواڵەکان

بە وتەی وتەبێژی تەندروستی سلیمانی بەهۆی خۆڵبارینەوە 12 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە نهانیوزی ڕاگەیاند" بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین کە ڕووی لەشاری سلێمانی کردووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی کاریگەری خۆڵبارینەکەوە تا کاتژمێر 9ـی ئەمڕۆ چوارشەممە، نزیکەی 12 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

ئاشکراشی کرد کە دوای ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستییەکان بەشێک لەو هاووڵاتییانە باری تەندروستیان باش بووەتەوە و چوونەتەوە ماڵەوە.

بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایانی بواری کەشناسی، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت.


2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.